ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، به دوای کوشتنی خۆپیشانده‌رێكی فه‌له‌ستینی له لایه‌ن پۆلیسی خۆبه‌ڕێوبه‌رایه‌تی حكوومه‌تی فه‌له‌ستین، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له شاره‌كانی “ڕامۆ‌ڵڵا” و “ئه‌لخه‌لیل”، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی “مه‌حموود عه‌باس” بوون.
“نه‌زار به‌نات” چالاكی سیاسی فه‌له‌ستینی له ڕێكه‌وتی ٢٤ی مانگی ژووئه‌نی ٢٠٢١ی زاینی، به دوای ده‌سته‌به‌سه‌ر كردن له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌له‌ستین گیانی له ده‌ست دا و ئه‌و ڕووداوه بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین. به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌له‌ستین بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له شاری “ڕامۆ‌ڵڵا”، بووه‌ته هۆی توڕه‌یی و نیگه‌رانی خه‌ڵك له سه‌ركۆتی زۆرتری ڕه‌خنه‌گران و چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی دژ به حكوومه‌ت. جێی ئاماژه‌یه كه “نه‌زار به‌نات” له‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كوو فه‌یس بووك بڵاوی كردۆته‌وه،ئاماژه‌ی به فه‌ساد و كه‌ڵك وه‌رگرتنی نابه‌جێی ده‌سه‌لاتداران له هێز بۆ سه‌ركۆتی ده‌نگی چالاكوانان، ڕه‌خنه‌ی تۆ ندی ده‌گرت.