ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی جۆوه‌ردان، دانیشتوانی شاری “فه‌یزئاباد”ی به‌ده‌خشان له ئه‌فغانستان، له ناڕه‌زایه‌تی به گران بوونی نرخی كاره‌با و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا كه به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان بریندار بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی به‌ده‌خشان، بریندار بوون. ل چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا خه‌ڵكی ئه‌م ولایه‌ته به هۆی خراپی ژنراتۆره‌كانی ئیداره‌ی ئاو، ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه.