ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زیاتر له ١٠٠ هه‌زار ناڕازیی له وڵاتی هێند، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار له ڕێپێوانێكی هێمنانه له شاری باشووری “حه‌یده‌ر ئاباد” به‌شداریان كردووه و له‌دژی یاسای نوێی پێدانی مافی هاووڵاتیی بوونی ده‌وڵه‌ت، درووشمیان وتووه‌ته‌وه.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه كه ناوی “ڕێپێوانی ملیۆنی” لێنراوه، له لایه‌ن ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و كۆڕوكۆمه‌ڵی موسوڵمانان ڕێكخراوه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه پۆلیسی هێند ڕێگه‌ی به ڕێپێوانی زیاتر له هه‌زار كه‌سی نه‌داوه، به‌ڵام به هه‌زاران كه‌س له ناڕازییان كه زۆربه‌یان ئاڵای هێندیان به‌ده‌سته‌وه بوو، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ده‌وڵه‌تی هێند به‌دوای په‌سه‌ند كردنی یاسای پێدانی مافی هاووڵاتیی بوون له مانگی دێسامبری ٢٠١٩، له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رین به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه. ناڕازییان له حه‌یده‌ر ئاباد به‌وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری جێگیركردنی به‌رابه‌ری له وڵاته‌كه‌یان بوون. به‌پێی ئه‌م یاسایه، كه‌مینه‌كانی موسوڵمانی وڵاتانی ئه‌فغانستان، به‌نگلادێش و پاكستان، ده‌توان ببنه شارومه‌ندی هێند. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له سه‌ره‌تای مانگی دێسامبره‌وه هه‌تا ئێستا، ٢٥ خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه.