ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سۆسیالیسته‌كانی وڵاتی ئاڕهژانتین له ئاست بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ ڕیازه‌تی ئابووری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران سۆسیالیست و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له وڵاتی ئاڕژانتین پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی “خاوییه‌ر میللی” سه‌رۆك كۆماری پۆپۆلیست و ڕاستگه‌رای ئه‌و وڵاته، له بۆینس ئایرس پایته‌ختی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌تی خسووسی سازی سه‌نعه‌ت، ئاساییكردنه‌وه‌ی یاسا بۆ سه‌رمایه‌دارانی بیانی، ئازادكردنی نرخه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندان نیشان دا.