ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی بواری مافی ژنان له شاری ئیستانبوول له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه له كۆنوانسیوونی پێشگیری له توندووتیژی دژبه ژنان ناسراو به “كۆنوانسیۆنی ئیستانبوول” كۆبوونه‌وه ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی توركیه له مانگی مارسی ٢٠٢١ی زاینی پێبه‌ندبوونی خۆی به په‌یماننامه‌كانی كۆنوانسیۆنی ئیستانبوول ڕاگه‌یاندبوو و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری ته‌وركیا به بیانووه‌كانی “پاراستنی یه‌كپارچه‌یی بنه‌ماڵه”، “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی جیایی” و “ڕه‌واجی هاوڕه‌گه‌زخوازی” له‌و وڵاته ده‌رچوونی له‌و كۆنوانسیۆنه ڕاگه‌یاند. شایانی باسه كه ئه‌و وڵاتانی ڕێكه‌وتننامه‌ی “ئیستانبوولیان واژۆ كردووه به‌ڵێنیان داوه یاسا دابین كه‌ن بۆ ڕێگری كردن له “توندووتیرژی دژبه ژنان” و ڕێكاره‌كانی یاسایی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندووتیژی له‌ماڵه‌وه، ده‌ستدرێژی سێكسی و هه‌ر چه‌شنه ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بگرنه‌به‌ر.