ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، ده‌یان په‌نابه‌ر له سنووری نێوان مكزیك و ئه‌مریكا دژبه نه‌بوونی ئیمكانات و خراپی دۆخی ژیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ٣٩ په‌نابه‌ر كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ونزۆئێلا بوون له كه‌مپێكی دیپۆرتیه‌كان له سنووری نێوان مكزیك و ئه‌مریكا به‌هۆی ئاگرگرتنی كه‌مپه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا. قوربانی بوونی ئه‌و په‌نابه‌رانه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له نێوان سه‌دان په‌نابه‌ر درووست كرد و ڕۆژی شه‌ممه له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا خوازیاری دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و له‌به‌رچاوگرتنی سه‌ره‌تایی ترین مافه ئینسانیه‌كانیان بوون.