ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، هه‌زاران په‌نابه‌ری گیرخواردوو له سنووری نێوان مێكزیك و ئه‌مریكا ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد و خوازیای دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌ت بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.
پاش گیان له‌ده‌ستدانی ٤٠ په‌نابه‌ر به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوه‌ندێكی كۆچبه‌ران له سنووری مێكزیك، په‌نابه‌رانی گیرخوادروو له سنووره‌كانی نێوان ئه‌و وڵاته و ئه‌مریكا تا ئێستا چه‌ندین جار خۆپێشاندانیان كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌مریكای جنووی و ئه‌مریكاری لاتینن كه به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاریه‌وه ڕوویان له سنووره‌كانی ئه‌مریكا كردووه. په‌نابه‌رانی ناڕازی داوای دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌ت بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به خۆپێشاندانی به‌رده‌وام سه‌رنجی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ باروودۆخی خراپی هه‌زاران په‌نابه‌ر له‌و ناوچه‌یه ڕابكێشن.