ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمان، خۆێندكاران و چالاكانی بواری ژنان له شاری كابۆل، له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی مه‌دره‌سه‌ی كچانی سه‌ره‌وه‌ی كه‌لاسی شه‌شه‌م ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی به‌نێر و تراكت هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پێشێل كردنی مافی ژنان له ئه‌فغانستان ده‌ربڕی و خوازیاری كرانه‌وه‌ی مه‌ده‌ره‌سه‌كان به ڕووی كچانی ئه‌و وڵاته بوون.