ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ماڵدزراوانی شیركه‌ته‌كانی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت نوین” له شاری قه‌زوێن به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و دوو شیركه‌ت به بیانووی كڕین و ڕاده‌ستكردنی ئۆتومبێلی نوێ پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك كۆكردۆته‌وه و پاش یه‌ك ساڵ هیچ ئۆتومبێلێكی ڕاده‌ستی كڕیاران نه‌كردووه و پاره‌كه‌شی دزیوه. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ماڵدزراوانی ئه‌و دوو شیركه‌ته به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قام بوون، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داكارییه‌كه‌یان نه‌داوه.