كه‌شاوه‌رزانی زه‌ڕین شاری ئوستانی ئیسفه‌هان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به داخستنی ڕووباری زایه‌نده ڕوود و بڕینی به‌شه ئاوی كه‌شاوه‌رزی، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌و ڕووباره به ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی ئاویی بۆ كاری كشت و كاڵی ئه‌و ناوچه‌یه داده‌نرێت و به‌داخستنی، كشت و كاڵی كه‌شاوه‌رزانی شاری ئیسفه‌هان به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چێت. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه كه‌شاوه‌زرانی شاری ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هیچ وڵامێك به داخوازییه‌كانیان نادرێته‌وه.