ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه دژبه حێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌ی چه‌ند مانگه كه كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز داوای به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار و وه‌لانانی بانكی میللی وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هه‌ر جار و ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ داون. له ڕۆژانی ڕابردوودا، بانكی میللی و خاوه‌نكار به‌ڵێنیان دا ٥٠ له سه‌دی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی له سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن، كه به مانای به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ٥ له‌سه‌دی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیزافه‌كردنی یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن به حه‌قده‌سته‌كانیانه. بڕیاره‌كانی خاوه‌نكار توڕه‌یی كرێكارانی لێكه‌وته‌وه و ڕۆژی شه‌ممه پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه تا به‌رده‌م ئوستانداری و دادگوسته‌ری خووزستان ڕێپێوانیان كرد و دروشمه‌كانی “كرێكاری فولادیم، دژبه زاڵم ده‌جه‌نگیم” و “ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌هواز قیامه‌ت ده‌بێت”یان به‌رز كرده‌وه.