ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی هێڵی سێی میترۆی تاران به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی هێڵی سێی میترۆی تاران ماوه‌ی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه و وێڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێداون و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی ناڕازی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به‌ره‌و نووسینگه‌ی شیركه‌ت له پردی “كالج“ی تاران ڕێپێوانیان كرد.