ماوه‌ی سێ ڕۆژه ١٠٠ كرێكاری نه‌خۆشخانه‌ی مێهر له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه و ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، ڕێپێوانێكی ناڕه‌ه‌زایه‌تیان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی مێهری تاران له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه ناڕازین و هه‌ر ڕۆژ له سالۆنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه كۆده‌بنه‌وه. ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.