سه‌دان خۆێندكاری فه‌ڕانسه‌وی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، بۆ جارێكی دیكه به وتنه‌وه‌ی دروشمی “نهماكرۆن، نه لۆپن” به‌شێك له زانكۆی “سووربۆن”یان داخست و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
خۆێندكارانی ناڕازی سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له یه‌كێك له ساڵۆنه‌كانی شانۆی ئه‌و زانكۆیه به‌ڕێوه‌برد و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی “ئیمانۆئێل ماكرۆن” و “ماریه‌ن لۆپن” ده‌ربڕی. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “نا بۆ فاشیسم” ناڕه‌زایه‌تییان له ئاست به‌رنامه‌كانی ئه‌و دوو كاندیده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌ڕانسه نیشان دا.