ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، ژنان و پیاوانی مه‌ریوانی له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی “شلێر ڕه‌سووڵی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌به‌رده‌م شوێنی ورگرتنی ته‌رمه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه و دروشمیان وته‌وه و پاشان له ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری هه‌زاران كه‌سیدا و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه پیاوسالاری و سه‌رمایه‌داری خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباره‌كه و دابینكردنی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون.
“شلێر ڕەسووڵی” تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی “چەشمییەر”ی سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، خاوەن دوو منداڵ بووە و هاوژینه‌كه‌ی لە باشووری کوردستان کرێکاری ده‌كرد، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ترسی پیاوە دراوسێکەیان به‌ناوی “گۆران قادری” كه ویستوویه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ری، خۆی لە په‌نجه‌ره‌ی ئەو ماڵه‌وه، فڕێ دەداتە خوارەوە و دەچێتە کۆما و ڕۆژی پێنجشه‌ممه لە نەخۆشخانەیه‌كی سنه گیانی لە دەست ده‌دات.