ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شارۆمه‌ندانی فه‌ڕانسه‌وی له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی دا ڕێزیان له یادی هه‌شت په‌نابه‌رێك گرت كه به تازه‌یی له كاناڵی مانش گیانیان له ده‌ست دابوو.
ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، به‌له‌مه‌ی په‌نابه‌ران له كاناڵی مانش وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه شه‌ش په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان گیانیان له ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌ر و شوێن بوون. كاناڵی مانش یه‌كێك له مهسیرهكانی تێپه‌ڕبوونی په‌نابه‌ران له خاڵكی فه‌ڕانسه‌وه بۆ به‌ریتانیایه و به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا ساڵانه ده‌یان په‌نابه‌ر تێیدا ده‌بنه قوربانی.