شه‌وی هه‌ینی ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی شاری قوروه له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا دژبه كۆماری ئیسلامی به‌شداریان كرد.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی شاری قوروه به دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و به به‌شداری به‌رینی ژنان، پیاوان و منداڵان ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له ژێر ناوی “ڕێپێوانی بێده‌نگی” دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد.