کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سیستان دژبه‌ كه‌م ئاوی

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سیستان دژبه‌ كه‌م ئاوی 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی ناوچه‌ی “كوه خواجه”ی سیستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی حه‌قئاوه‌ی هیرمه‌ند و وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی هاموون خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی “كوه خواجه‌”ی سیستان كه‌ به‌هۆی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی هاموون تووشی زیان و زه‌ره‌رێكی زۆر بوون ڕۆژی ڕابردوو به‌ ڕێپێوان له‌سه‌ر به‌ستێنی وشكی ده‌ریاچه‌ی هاموون خوازیاری بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی داوایان له‌ ده‌وڵه‌ت كرد گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر حكوومه‌تی تالیبان دوو هێنده‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قئاوه‌ی هیرمه‌ند له‌ كاتی خۆیدا په‌رداخت بكرێت.