ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی بلووچ بۆ سێهه‌مین حه‌وتووی به‌رده‌وام دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانی بێده‌نگیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی به‌نێر به‌دروشمی “مه‌رگ بۆ سیته‌مگه‌ر، چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر” درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان دژبه كۆماری ئیسلامی داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له ڕێبه‌رانی مه‌زهه‌بی و تایفه‌یی به‌لووچستان، خه‌ڵكی ئه‌و ئوستانه خۆپێشاندانه‌كانیان به شێوه‌ی بێده‌نگی و ته‌نیا به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و به‌نێر به‌دروشمی دژه ڕژیم به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.