ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ خاكه‌لێوه، خانه‌نشینكراوانی ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خووزستان پاش ده‌ستپێكی ساڵی تازه هه‌ر حه‌وتوو دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانین.