ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی حه‌وت ته‌په و خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی شووش، شووشته‌ر و ئه‌هواز دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عه‌یشه‌ت ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی كار و ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت و گرانی و هه‌ڵاوسان نیشان دا. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكادر و ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شووش، شووشته‌ر و ئه‌هواز دروشمه‌كانی “ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قامه ئه‌گه‌ین به مافه‌كانمان”، “گرانی، هه‌ڵاوسان، به‌ڵای گیانی ئینسان”، “وه‌عده وه‌عید كافیه، سفره‌كانمان خاڵیه” و “له ژێر باری سیته‌م ژیان ناكه‌ین، گیان له‌ڕێگه‌ی ئازادی دا فیدا ده‌كه‌ین” یان به‌رز كرده‌وه.