ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، خاه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. خانه‌نشینكروانی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانین و ده‌ڵێن تا ئه‌و كاته‌ی خواسته‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ئه‌ده‌ن.