ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌به‌رده‌م دادسه‌رای نیزامی تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان فڕۆكه‌ی ئۆكراینی كه به مووشه‌كه‌كانی سپای پاسداران كه‌وته خواره‌وه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی سێهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و كاره‌ساته، له‌به‌رده‌م دادسه‌رای نیزامی كۆبوونه‌وه و محاكمه‌ی ساخته و نه‌مایه‌شی ڕژیم بۆ ڕاگرتنی ئه‌و كه‌یسه‌یان مه‌حكووم كرد.