ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ئێعدام له شه‌قامی ڕووبه‌ڕووی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری تاران، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام بۆ حه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیك له شاری تاران كۆبوونه‌وه و دوای ڕاگرتنی حوكمه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس ڕێگرییان له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له شه‌قامی به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زای ڕژیم به‌ڕێوه‌برد.