ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی فه‌ڕانسه به كۆبوونه‌وه له شاری پاریس، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیان دژبه ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی سێ مانگه هێرشی شیمیایی ناوه‌نده مه‌زهه‌بی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خوێندكاران و قوتابیانی كچ له ئێران درێژه‌ی هه‌یه و له یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا ٢٣ ئوستانی ئێران ئاو‌ێته‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه بووه و كاردانه‌وه‌ی توندی له نێو كۆمه‌ڵگا و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌دوای خۆیدا هێناوه. له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه شیمیایانه دا ئێرانیان له سه‌رانسه‌ری جیهان دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بوون.