شه‌وی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز و له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌وی یه‌لدا، سه‌دان ئێرانی دانیشتووی وڵاتی فه‌ڕانسه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له شه‌قامه‌كانی پاریس ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕێپێوانه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌پ و فێمێنیسته‌كانه‌وه ڕێكخرا و به سه‌دان ئێرانی، ئه‌فغانستانی، سوودانی، مه‌راكشی و فه‌ڕانسه‌وی به به‌دسته‌وه‌گرتنی شه‌بڕه‌نگ و پلاكارد، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ربڕی و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان دژبه خۆپێشانده‌ران به توندی شه‌رمه‌زار كرد. به‌شداربووان دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ سیته‌مگه‌ر، چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر”، “له خاوه‌ران تا تاران، خوێنین ته‌واوی ئێران”، “جه‌سته‌ی من، هه‌ڵبژارده‌ی من و ئازادی منه” و “كوردستان، گۆڕستانی فاشیستان”یان به‌رز كرده‌وه.