ماڵدزراوانی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌تی خودڕه‌و، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، به ڕێپێوان خۆیان گه‌یانده به‌رده‌م ئوستانداری قه‌زوێن و خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.
له دوایین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌تی خودڕه‌و، شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت به ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری ئاشكرا بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت له حیسابی بانكی كارمه‌ندانی شیركه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره و دزینی سه‌رمایه‌ی خه‌ڵك كه‌ڵكی وه‌رگرتووه.