ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین له وڵاتانی ئاڵمان و سوید دژبه هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و كوژرانی هه‌زاران كه‌س، خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاره‌كانی ستۆكهۆڵم، به‌ڕلین و موونیخ دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ڕاست ڕه‌وی ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد. ناڕازیان بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی و پشتیوانیه‌كانی یه‌كێتی ئورووپا و ئه‌مریكا له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلیان مایه‌ی شه‌رمی كۆمه‌ڵایه‌تی زانی و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون.