ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای ئه‌و وڵاته و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. خۆپێشانده‌ران وتۆكردنی قه‌تعنامه‌ی ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تی زانی. جێگای ئاماژه‌یه كه له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، ١٥٠ فه‌له‌ستینی دیكه گیانیان لهدهستهدوه و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ دۆخی نه‌خۆشخانه‌ی خان یوونسیان كارهسهتبار ناوبردووه و خوازیاری گه‌یاندنی یارمه‌تی به برینداره‌كان بوون.