ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كوردانی دانیشتووی قامیشلوو له ڕۆژئاوای كوردستان و تۆرنتۆی كانادا دژبه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته، دانیشتووانی شار و شارۆچكه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و كوردانی تاراوگه له ئورووپا، ئه‌مریكا و كانادا خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و ڕێگری له كۆمه‌ڵگوژكردنی گه‌لی كورد بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه ڕایانگه‌یاند: هێرشه‌كانی توركیا نابێته هۆی ئه‌وی زێدی باب و باپیرانمان چۆڵ بكه‌ین، ده‌مێنینه‌وه و به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین.