کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی كوردانی ئازادیخوازی جیهان بۆ پشتیوانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕێپێوانی كوردانی ئازادیخوازی جیهان بۆ پشتیوانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كوردانی ئازادیخوازی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، كوردانی دانیشتووی كانادا، ئاڵمان، سوید، فه‌نلاند، نۆرویژ، سویس و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستان به‌ ڕێپێوان به‌ره‌و سنووره‌كانی كۆبانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێكه‌وتوون و دروشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدان”  و “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌. هاوكات له‌ چه‌ند شاری ڕۆژئاوای كوردستان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ بۆ به‌رگری له‌ ئازادی و كه‌رامه‌تیان چه‌كیان هه‌ڵگرت و وێڕای خۆپێشاندان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا، ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان ده‌ربڕی. له‌ وڵاته‌كانی سوید، نۆروێژ، فه‌نلاند، ئاڵمان، سویس و كانادا كوردستانیان داویان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی و نه‌ته‌وه‌یه‌ه‌كگرتووه‌كان كرد ڕێگه‌ له‌ هێرشی به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بگرن و یارمه‌تی ئاواره‌كان بده‌ن.