كرێكارانی وه‌رزی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ی حه‌وت ته‌په، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌ممه، دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست خۆپێشاندانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازی به ڕێپێوان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، په‌رداختی مه‌زایای كاری و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.