ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، قوتابیانی شارۆچكه‌ی كه‌فه‌رعه‌زا له ئیسڕائیل له شاری تل ئاویو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی بارمه‌ته‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی كه‌فه‌رعه‌زا له مه‌یدانی دیله‌كان له شاری تل ئاویو به‌ره‌و پاڕله‌مانی ئیسڕائیل ڕێپێوانیان كره‌دووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی ته‌واوی بارمه‌ته‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. قوتابیان به ئامووزش و په‌روه‌رشی ئیسڕائیلیان ڕاگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی دیله‌كان ئازاد ده‌كرێن، مان ده‌گرن و ناچنه سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس.