ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هاوڵاتیانی ئاڵمان بۆ چه‌ندمین جار ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته و به به‌شداری ٢٥٠ هه‌زار كه‌س ڕێپێوانێكیان به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاشتی له ئۆكراین به‌ڕێوه برد.
هاوڵاتیان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی بلاكاردی و نووسراوه‌ی “هێرشی ئه‌رته‌شی پوتین بۆ سه‌ر ئۆكراین ده‌بێ ڕابگیریێت” و “وتنه‌وه‌ی درووشمی “نه بۆ شه‌ڕ” خوازیاری ڕاوه‌ستانی هێرشی سه‌ربازی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین بوون. جێگای ئاماژه‌یه بێجگه له ئاڵمان له چه‌ند شارێكی تریش وه‌كوو، نیۆیۆرك، توكیو، له‌نده‌ن، پاریس، ئاتن، دوبلین، سن-پترزبوورگ و به‌یرووت ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار كردنی هێرشی سوپای ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین به‌ڕێوه چوو. شایانی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هاوڵاتیانی زیاتر له ٥٠ شاری ڕووسیه له ناڕه‌زایه‌تی به‌و هێرشه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و لانیكه‌م ١٦٠٠ كه‌س هه‌تا ئێستا له‌و وڵاته‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.