له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و له نێو قه‌یرانی سیاسی له وڵاتی بۆلیوی و ئه‌گه‌ری ڕوودانی كووده‌تا له‌لایه‌ن ڕاسته‌گه‌راكانه‌وه، هه‌زاران خۆپێشانده‌ر بۆ پێشتیوانی له ده‌وڵه‌تی چه‌پگه‌رای ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رۆككۆماری بۆلیوی “لووئیس ئارسه” و ڕێبه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته “ئۆ مۆڕالێس”یش به‌شداری ئه‌و ڕێپێوانه بوون. ئیتحادییه‌كانی كرێكاری لایه‌نگری ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی خۆجێیی ئه‌و وڵاته و ڕێكخراوه‌ی ژنان له “لاپاز”ی پایته‌خت كۆبوونه‌وه و هه‌وڵه‌كانی ڕاستگه‌راكان بۆ بشێوی له نێو كۆمه‌ڵگایان به توندی مه‌حكووم كرد. شایانی باسه كه ئۆپۆزۆسیۆنی بۆلیوی له ساڵی ٢٠١٩ی زاینیه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی “جانین ئانیس” كه له‌لایه‌ن ئامریكاوه پشتیوانی ده‌كرێت، دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆككۆماری چه‌پگه‌رای ئه‌و وڵاته “ئۆ مۆڕالێس” كووده‌تای كرد به‌ڵام به‌دوای ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك و به‌ڕێوه‌چوونی دووباره‌ی هه‌ڵبژرادنه‌كان، حیزبی “به‌ره‌و سۆسیالیزم” وێڕای سه‌ركوتی ڕاستگه‌راكان و گیان له‌ده‌ستدانی ٣٢ كه‌س بۆ جارێكی دیكه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشت.