به سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ بۆ ١١هه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام سه‌ره‌ڕای گه‌رمای تاقه‌ت پڕووكێن و بارینی به‌خوڕی بارانن هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
له ئه‌نجامی ئه‌م ڕێپێوانه، پۆلیسی مه‌حه‌للی به كه‌ره‌سته‌ی دژه شۆرش له‌ئاستی شار ئاماده ببوون و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا كارتی پێناسه‌ی خۆپیشانده‌رانیان كۆنتڕۆڵ ده‌كرد. شایانی باسه، ناڕازییان له‌م ڕێپێوانه‌دا چه‌ندین پلاكارد كه له‌سه‌ریان درووشمی “ئازادی و دێمۆكراسی له هۆنگ كۆنگ” نووسرابوو به‌ده‌سته‌وه بووه. هه‌روه‌ها مۆعه‌لیمانی هۆنگ كۆنگ له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌حه‌للی ئه‌م وڵاته، كلاسه‌كانی خوێندنیان ته‌عتیل كرد و په‌یوه‌ست بوون به خۆپیشانده‌رانه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌دوای گه‌ڵاڵه‌ی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی تاوانباران به چین ده‌ستی پێكردووه. گه‌ڵاڵه‌یه‌ك كه بووه هۆی ئه‌وه‌یكه ناڕازییان خوازیاری كۆتایی هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چین به‌سه‌ر هۆنگ كۆنگ بن.