ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئیسڕائیل، ئاڵمان و هوله‌ند خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و كۆتایی هێنان به كۆمه‌ڵكوژی خه‌لكی فه‌له‌ستین بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، سه‌دان شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له‌به‌رده‌م ماڵی نتانیاهوو كۆبوونه‌ته‌وه و داوای ڕاگرتنی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌ژبه‌رانی شه‌ڕ و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاره‌كانی مانهایمی ئاڵمان و گڕۆنینگنی هوله‌ند، له دوو ڕێپێوانی جیاجیادا، دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.