ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی گوڵان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی دژبه‌ری نتانیاهوو له‌به‌رده‌م بنکه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و هه‌لبژاردنی پێشوه‌خت بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆ له ئۆستڕاڵیا و لوبنانیش بۆ پشتیوانی له خوێندكارانی ئا‌مریكا مانیان گرت و له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و كۆتایی هێنا به ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین بوون.