ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه، دانیشتووانی كانتۆنی عه‌فرین پاش شه‌ش ساڵ زۆڵم و زۆری ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ركردنی داگیركه‌ران بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، سه‌دان كه‌س به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی شاخه‌ی زه‌یتوون و وێنه‌ی عه‌بدۆڵڵا ئووجالان، دژبه هێزه‌كانی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكان دروشمیان به‌رز كرده‌وه. شاری عه‌فرین له ١٨ی مارسی ساڵی ٢٠١٨ پاش ٥٨ ڕۆژ به‌رگری بێ وێنه‌ی كچان و كوڕانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و ئیسلامه‌گه‌راكانی ته‌حریری شام داگیر كرا. له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا، به هه‌زاران هاووڵاتی كورد ئاواره بوون و به ده‌یان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر و بێ سه‌ر و شوێن كراون.