کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین

ڕێپێوانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ هێزه‌كانی ڕزگاری

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئاواره‌كانی شاری عه‌فرین و دانیشتووانی ناوچه‌ی شه‌هبا له‌ ڕێپێوانێك دا پشتیوانی خۆیان له‌ هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین ده‌ربڕی.

گه‌نجانی عه‌فرین و شه‌هبا به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردنی ڕێگای ئازادی دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی داگیركه‌ران له‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌رخۆدانی هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زه‌ربه‌ی سه‌ختی له‌ هێزه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته داوه‌ و گه‌نجانی شۆڕشگێڕی عه‌فرین به‌ڵێنیان داوه‌ تا ڕزگاركردنی ئه‌و كانتۆنه‌ درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانیان بده‌ن.