ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی سیستان بۆ جارێكی دیكه دژبه نه‌دانی حه‌قئاوه‌ی هێرمهند و وشكبوونی زه‌ویه كه‌شاوه‌رزیه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی دوو ڕۆژه خه‌ڵكی سیستان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قئاوه‌ی هێرمهند و وشكبوونی تاڵاوی هاموون خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه به وتنه‌وه‌ی دروشم نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی خۆیان له به‌رپرسانی ڕژیم نیشان دا و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به سه‌دان كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌ی سیستان به‌هۆی وشكه‌ساڵی و نه‌دانی حه‌قئاوه‌ی هێرمهند ناچار به چۆڵكردنی گونده‌كان و كۆچ كردن به شاره‌كانی مشهه‌د و باكووری ئێران بوون.