کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی خه‌ڵكی سلێمانی بۆ ئازادی ئوجالان و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی به‌فه‌رانباری ١٤٠٢، ڕێپێوانێك له‌ ژێر ناوی كه‌مپه‌ینی “ئازادی بۆ عه‌بدۆڵڵا ئوجالان، ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی بۆ پرسی كورد” له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، چالاكییه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كه‌مپه‌ینی جیهانی “ئازادی بۆ عه‌بدۆڵڵا ئوجالان و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ ڕێگه‌ی دیپلۆماسیه‌وه‌” له‌ ڕۆژی ١٠ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن كوردان و دۆستانیان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌ستی پێكردووه‌. ڕۆژی ڕابردووش له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌، كاتژمێر ١٢ و ١٥ خوله‌كی نیوه‌ڕۆ ڕێپێوانێك له‌ شه‌قامی سالم به‌ره‌و باخی گشتی ئه‌نجام درا و به‌شداربووان به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد، ئازادی عه‌بۆڵڵا ئوجالانیان وه‌كوو مه‌رجی چاره‌سه‌ربوونی پرسی كورد له‌ باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ناو برد.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی ٢١ په‌نابه‌ر له‌ كاناڵی مانش و كه‌نارائاوه‌كانی جیبووتی

-

په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران بۆ زانكۆكانی دیكه‌ی ئه‌مریك

-

به‌یانیه‌ی دایكانی پاركی لاله‌ دژبه‌ سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

-

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی كامیۆن له‌ خاش

-

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس دژبه‌ كوژرانی سووختبه‌ران

-