ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوواتی شاری ئه‌راك بۆ هه‌شته‌مین جار دژبه سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره و پیسكردنی هه‌وا، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌راك یه‌كێك له گه‌وره‌شاره‌كانی ئێرانه كه به‌هۆی سه‌نعه‌تی بوون، وه‌كوو یه‌كێك له پیسترین شاره‌كانی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌مساڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له جیاتی گاز مازۆتی له وزه‌خانه‌كانی ئه‌و شاره سووتاندووه و كه‌ش و هه‌وای ئه‌و شاره‌ی به ته‌واوی پیس كردووه. خه‌ڵكی ئه‌راك چه‌ندین جار له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ته‌ندرووستیان خۆپێشاندانیان كردووه به‌ڵام هێشتا هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه.