خانه‌نشینكراوانی فولاد له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و قائێمشار ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراونی فولاد له شاری ئیسفه‌هان به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد و له قائێمشار ناڕازیان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوانی فولاد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی، دابینكرنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سندووقی خانه‌نشینی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیار ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.