خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فه‌لاد له شاره‌كانی تاران و ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز بۆ جارێكی دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئیسفه‌هان و تاران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ خانه‌نشینكراوان و پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.