کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ چه‌ند شاری ئێران

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی ڕێبه‌ندان، له‌ شاره‌كانی تاران، شووش، ئه‌هواز و ڕه‌شت دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، په‌رداختی مه‌زایای خانه‌نشینی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.