ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی و هاووڵاتیان، لە دژی کیمیابارانکردن و هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیه، ڕێپێوانێکی جەماوەری لە شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
دەستپێشخەرانی بەرەنگاریی کوردستان، بۆ نیشاندانی هەڵوێست لەدژی کیمیابارانکردن و هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیه بۆسەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، لەشەقامی سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی دەستییان بە ڕێپێوانکرد و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد هه‌ڵوێستی جیدیی به‌رانبه‌ر به‌و جه‌نایه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیه بگرێته‌به‌ر.