ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان و له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی ١ی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار، به هه‌زاران كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كانی وڵاتانی “یونان، فه‌ڕانسه”، ئاڵمان”، “سوید”، “ئیتالیا”، “هۆله‌ند” و چه‌ند وڵاتی دیكه ڕێپێوانێ جه‌ماوه‌ری ١ی مه‌ییان به‌ڕێوه‌برد و له فه‌ڕانسه و ئیتالیا كرێكارانی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی فه‌ڕانسه‌وی و ئیتالیایی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و ڕاپۆرته‌كان باس له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ده‌یان كه‌س له‌و دوو وڵاته ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی “كۆڵن”، ئێشتوتگارد” و “فڕانكفۆرت”ی ئاڵمان، “ڕۆتردام”ی هۆله‌ند و “ئێستۆكهۆڵم” و “گوتنبێرگ”ی سوید ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سی به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌ڕێوچوو كه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه و لایه‌ن سیاسیه‌كانیش تێیدا به‌شدارییان بوون.