ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی به‌لووچ به‌پێی ڕواڵی هه‌ر حه‌فته پاش نوێژی هه‌ینی دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام به‌ڵام ئه‌مجاره به بڕیاری مه‌له‌وی عه‌بدۆلحه‌مید ڕێپێوانی بێده‌نگیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شاری زاهیدان و ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی مه‌كی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه میلیتاریزه كرابوو، به‌ڵام خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به شێوه‌یه‌كی به‌رین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانی بێده‌نگیان به‌ڕێوه برد. جێگای ئاماژه‌یه كه له خۆپێشاندانه‌كانی هه‌ینی ڕابردوودا، هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و وێڕای برینداركردنی چه‌ند كه‌س، نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.