ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به‌پێی بڕیاری مه‌وله‌وی عه‌بدۆلحه‌مید ڕێپێوانی بێده‌نگیان به‌ڕێوه برد.
پاش هێرشی لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ بۆ سه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١٦ی زاهیدان، مه‌وله‌وی عه‌بدۆلحه‌مید هه‌ر جۆره توندووتیژییه‌كی مه‌حكووم كرد، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕێپێوانی ئه‌م حه‌فته‌ی زاهیدان به شێوه‌ی هێمنانه و ته‌نیا به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد به دروشمی دژه حكوومه‌ت به‌ڕێوه چوو. شایانی باسه كه ڕۆژی هه‌ینی ئینته‌رنتی زاهیدان به‌رته‌سك كرا و هێزه‌كانی ڕژیم له ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی مه‌كی جێگیر كرابوون.